خوێندراوەتەوە: (284)

هاووڵاتیانی شارۆچكەی سەیدسادق هۆشداری لە مەترسی تەندروستی و ژینگەی شارۆچكەكەیان دەدەن و داوای گواستنەوەی شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكرێت. ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و دانیشتووانی سەیدسادق دژ بە فڕێدانی زبڵ و خاشاك و بوونی خان-ی بەخێوكردنی ئاژەڵ لە نزیك ماڵان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا. ئەو هاووڵاتیانە دەڵێن: جگە لە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش، ئەم دیاردەیە دیمەنێكی نەشیاویشی هەیە بووەتە مەترسییەكی جددییش بۆ سەر تەندروستی گشتی. دانیشتووانی شارۆچكەی سەیدسادق داواكارییەكی فەڕمییان ئاڕاستەی قایمقامییەت، شارەوانی و لایەنە پەیوەنددارەكانی دیكە كرد، بە زووترین كات شوێنێكی گونجاو و دوور لە ناوچە نیشتەجێبوونەكان بۆ گواستنەوەی زبڵ و خاشاك و شوێنەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ دابین بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,347 📊 Click Here