سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق لە یەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی گشتگیر و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان دەدات. عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق، ئەمرۆ لە دوای دەستبەكاربوونی، وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا سوپاسی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەكانی كرد بۆ بەخشینی متمانە پێی و ڕایگەیاند بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی خراوەتە سەر شانی. زەیدی جەختی كردەوە، كە قۆناغی داهاتوو دەبێتە سەردەمی هاوبەشیی ڕاستەقینە و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان. ئاماژەی بەوەش كرد، كە حكومەتەكەی بەرنامەیەكی گشتگیری بۆ چاكسازیی ئابووری، دژایەتیكردنی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی هەیە. هەروەها بەڵێنی دا كە پشتیوانی لە كەرتی پەروەردە بكات و كەمكردنەوەی بێكاری و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتەكەیدا دەبن.
