خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەبارەت بە ئاگرەكەی دوێنێ شەوی سەر شاخی قەزای سەیدسادق كە بەهۆیەوە نزیكی دوو دۆنم پووش و پاوەن و 20 درەخت سووتان، سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق و پۆلیسی دارستانی قەزاكە ڕایانگەیاند: ئامێرمان بەپێی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕووداوانە لەبەردەستدا نییە. ئەمە یەكەمجار نییە ئاگر لەسەر شاخی سەیدسادق بكەوێتەوە كە شوێنی گۆڕستانە و هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا بە هۆكاری نادیار ئاگر دەكەوێتەوە و تائێستاش هیچ كەسێكیش بە تۆمەتی ڕووداوەكە دەستگیر نەكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 197 Today: 750 📊 Click Here