خوێندراوەتەوە: (448)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، پلەکانى گەرماش لە نێوان (19 بۆ 34) پلەدا دەبێت، سبەینێش ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ شەممە 30 -05- 2026 کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران هەندێ کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆک. خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 31 پلەی سیلیزی پیرمام: 25 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی دهۆک: 30 پلەی سیلیزی زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی سبەى یەک شەممە 31—05-2026 کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. خێراى با /لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 10) کم دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 32 پلەی سیلیزی پیرمام: 27 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی دهۆک: 31 پلەی سیلیزی زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی 30 -05- 2026

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,696 📊 Click Here