خوێندراوەتەوە: (445)

مەسعود بارزانی داوا دەكات لەدوای جەژنی قوربان لایەنە
سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و
ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی
پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،” لەو ساتە هەستیار و
چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك
بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان
لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن “.

مەسعود بارزانی
لەپەیامەکەیدا بۆ لایەنە سیاسییەکان دەشڵێت،” واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە
و ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت
“.

هاوکات، بارزانی رایدەگەیەنێت،” داوا دەكەم لەدوای
جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە
بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە
نالەبارە سیاسییە بهێنن. ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە
هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی
ڕاست “.

ئەوەشیخستەڕوو،”هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ
باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی
ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 1,827 📊 Click Here