خوێندراوەتەوە: (11)

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی بۆ ئەو بیانییانە دەرکرد کە بەفەرمی هاتونەتە هەرێمی کوردستان و کێشەی نشینگەیان هەیەو دەڵێت، تەنیا 25%ی سزاکانیان لێ وەردەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كەبەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو بیانییانەی بەفەرمی و لەڕێگەی ڤیزەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان، بەهەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە یان بیکەنە نشینگە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2009 پێیدراوە، بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو بیانییانەی دەیانەوێت لەکوردستان بمێننەوەو نشینگەی نوێ دەربکەن یان کارتەکانیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەی 90 ڕۆژی کارکردن‌دا سەردانی یەکێک لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن. لەو ماوەیەدا تەنیا 25%ی کۆی گشتیی سزاکانی دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت، کە پێشتر لەڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2021ـدا دیاریکرابوو.

هەروەها ئەو بیانییانەی دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەهەمان شێوە سودمەند دەبن و تەنیا 25%ـی سزاکانیان لێ وەردەگیرێت بۆ وەرگرتنی مۆری دەرچون لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 239 Today: 2,024 📊 Click Here