خوێندراوەتەوە: (427)

وەزیری نوێی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان تایبەتە و هەموو چارەسەرێكی بۆ فەراهەم دەكەین. باسم خزەیەر، وەزیری نوێی نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا لە میانی مەڕاسیمی وەرگرتنی پۆستەكەیدا ڕایگەیاند: پشتیوانیی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز. وتیشی: هەوڵ دەدەین هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە بەرز بكەینەوە بۆ ئەوەی بگاتە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. وەزیری نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: پێویستە پیشەسازی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان پیشەسازییەكی هاوشێوەی ناوەڕاست و باشوور بێت، لەو ڕووەشەوە هەوڵی بەرجەستەكردنی بەرژەوەندی وڵات دەدەن بەو پێودانگەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقە. وتیشی: پێداگرییش دەكەین لەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بن، ئەمەش پڕەنسیپی یەكسانییە و بە چڕی كاری لەسەر دەكەین. لەلایەكی دیكەوە، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەهۆی جەنگی ناوچەكە و داخستنی دەروازەی هەناردەكردن دۆخی ئێستا قورسە و مانگی ڕابردوو عێراق تەنیا 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە گەرووی هورمز هەناردە كردووە، لە كاتێكدا پێشتر بڕەكە مانگانە 93 ملیۆن بەرمیل بووە. وتیشی: لە ئێستادا تێكڕای گشتی بەرهەمهێنانی خام لە بەسرە و كەركووك یەك ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل تێناپەڕێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 572 📊 Click Here