خوێندراوەتەوە: (962)

ناکۆکییە ئاشکراکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و پاپا لیۆی چواردەیەم لەسەر پاشخانی جەنگ لەگەڵ ئێران پەرەی سەندوە. ناکۆکییەکە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە پاپا ڕەخنەی لە هەڕەشەکانی ترەمپ دژی ئێران گرت و بە “قبوڵنەکراو” وەسفی کردن، هەروەها داوای کرد ڕێگەی ئاشتی بەسەر بژاردەکانی دیکەدا زاڵ بکرێت. لە بەرانبەردا، ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” ەوە هێرشێکی ڕاستەوخۆی کردە سەر پاپا و هەڵوێستەکانی ناوبراوی لە سیاسەتی دەرەوەدا بە لاواز ناوبرد. هاوکات ناکۆکییەکان فراوانتر بوون و پرسەکانی دیکەی وەک ڤەنزوێلا و کۆچبەرانیشی گرتەوە؛ پاپا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆیی و مافی کۆچبەران کردەوە. لە بەرانبەردا، ترەمپ پاپای تۆمەتبار کرد بەوەی لە دەورە ئایینییەکەی خۆی لایداوە و دەستوەردان لە کاروباری سیاسی دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە پشتیوانی لێ ناکات. سەرەڕای پەرەسەندنی گرژییەکان، پاپا خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کەسی بەدوور گرت و جارێکی دیکە بانگەوازی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکان و برەودان بە گفتوگۆ نوێکردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 3,114 📊 Click Here