خوێندراوەتەوە: (125)

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە بڵاو كردەوە و ئەركی قۆناغی داهاتووی دیاریی كرد. لە ڕاگەیەنراوێكدا دوابەدوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و دەرچوونی نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق پیرۆزبایی لە ناوبراو كرد و ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی تەواوكردنی ڕێڕەوی بنیاتنانی دەوڵەت و قووڵكردنەوەی پڕۆسەی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە ویستی گەل. لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكەدا و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بەرز نرخاندووە و ڕایشگەیاند: ئەو هەنگاوە متمانەی هاووڵاتیان بە پڕۆسەی دیموكراسی بەهێزتر دەكات. بەپێی ئەوەی چوارچێوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ كردووە “هەنگاوی داهاتوو یەكخستنی هەوڵەكان و زاڵكردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان و كاركردن بە ڕۆحیەتی هاوبەشی ڕاستەقینەی نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەخوازێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 2,277 📊 Click Here