فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، سبەینێ پێنجشەممە (٩ی نیسانی ٢٠٢٦)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت و بەبۆنەی ڕۆژی ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دیکتاتۆری سەرکوتکار، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
