خوێندراوەتەوە: (1.0K)

کۆمپانیاى دانهغاز لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى بەکارکردن کردەوە و لەمڕۆوە بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەکە. سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیاى دانهغاز بە ی ڕاگەیاند، کۆمپانیاى دانهغاز بڕیاری داوە بە دەست پێکردنەوەى کارکردن لە کێڵگەى کۆرمۆر، لە ئێستادا کۆمپانیاکە سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ کارکردنى تەواوەتى بۆ دەستکردن بەر بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵکەگە. سەرچاوەکەى ڕایگەیاند، لەمڕۆوە لە کێڵگەى کۆرمۆر بە تەواوەتى دەست بە کارکردن دەکرێتەوە و دۆخی بەرهەمهێنان وەک پێش دەستپێکردنى جەنگی لێ دێت و بەرهەمهێنان بۆ کارەبا و غازی ماڵان و نەفتا ئاسایی دەبێتەوە. هەروەها سەرچاوەکەى ئەوەشى وت، پێشتر و لە دۆخی ئاساییدا، ١٥٠٠ تەن لە غاز لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا لە کێڵگەکەوە بەرهەم دەهات، لەو بڕە کارەبا بەرهەم دەهێنرا و بەشێکیشى بۆ غازی ماڵان و نەفتا بەکار دەهات، بەڵام لە دۆخی شەڕدا کەمتر لە ٤٥٠ تەن لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا بەرهەم دەهات کە ببوە هۆى کەمبوونەوەى کارەبا و غازی ماڵانیش. بەپێى ئەوەى سەرچاوەکەى ڕایگەیاند، بەهۆى جەنگ و مەترسییەکانییەوە دوو بەشى کێڵگەى کۆرمۆر بە تەواوەتى خاڵى کرابوەوە لە غاز، تەنها بەشێکى کێڵگەکە بەشێوەیەکی سنوردار کارى دەکرد، بەڵام لە ئێستادا ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانى غاز و، لەماوەکانى ئایندەدا هیچ کێشەیەکی بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵکەگە نامێنێت و دۆخی کارەبا و بەرهەمهێنانى غازیش وەک پێش دەستپێکردنی جەنگی لێ دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 559 📊 Click Here