کەزبان کۆنوکچو پەرلەمانتاری دەم پارتی لەوەڵامی پەرلەمانتارێکی ئاکپارتیدا کە پێی وتبوو، “بێ تەربیەت”، زۆر بەتوندی وهڵامیدایهوهو ڕایگهیاند، “خۆتو هاورێکانت بێ تەربیەتنو من لەو ژنانە نیم کە تۆ دەیانناسیت”، دهشڵێت، “بزانە لەگەڵ کی قسەدەکەیت، هەرگیز ناتوانێت بەسەر مندا هاواربکەیتو سنوری خۆت بزانە”.
لەکاتی کۆبونەوەی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بەپرسی کەمترین موچەو مافی کرێکاران، گرژییو دەمەقاڵێی توند لەنێوان کێزبان کۆنوکچو پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبازنەی ئەستەنبوڵو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ئاکپارتی ڕویدا.
کۆنوکچو لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، بەهۆی دەنگەدەنگو دەستێوەردانی بەردەوامی پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتدار (ئاكپارتى) کە بوە هۆی تێکدانی سەرنجیو پچڕانی قسەکانی، توڕەیی خۆی دەربڕیی.
ناوبراو کاتێک ڕوبەڕوی وشەی “بێڕەوشت” بوەوە لەلایەن پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی، بەتوندی پەرچەکرداری نیشانداو وتی، “بێڕەوشت خۆتی! تۆ کێیت بەمن دەڵێیت بێڕەوشت؟ من وەکو ئەو ژنانە نیم کە تۆ دەیانناسیت”.
کۆنوکچو لەسەر سەکۆی پەرلەمانەوە هاواریکردو وتی، “تۆ نە کێشەی میللەت چارەسەردەکەیت، نە دەشهێڵیت قسە بکەین، دە بڕۆن لەوێوە”، ئەم هەڵوێستەی کۆنوکچو دوای ئەوەهات کە چەندینجار داوای لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ڕێگریی لەو پەرلەمانتارانە بکەن کە بەمەبەست دەنگەدەنگ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگریی لەگەیاندنی دەنگی کرێکاران بگرن.
ئەم گرژییە لەکاتێکدایە کە پرسی کەمترین موچەو بێهێزبونی توانای کڕینی هاوڵاتیان، یەکێکە لەگەرمترین بابەتەکانی ڕۆژەڤی سیاسییو ئابوریی لەتورکیادا.
کەزیبان کۆنوکجو کۆک پەرلەمانتاری پارتی دەم كێیه؟
لەساڵی 1972 لەئاکسارای لەدایکبوەو باوكى ناوى تەیفورهو دایكیشى ناوى فادیمەیە، بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانکۆی تەکنیکی ئەستەمبوڵ (İTÜ) تەواوکردوە، لەنێوان ساڵانی 1997 بۆ 2007 وەک مامۆستا کاریکردوە، هەروەها وەک پسپۆڕی ڕێکخستن، پسپۆڕی پەروەردەو بەڕێوەبەر لەچەندین سەندیکای جیاوازدا چالاکدا خزمهتیكردوه.
ئێستا کەزیبان کۆنوکجو کۆک ئەندامی لیژنەی پەروەردەی نیشتمانی، کولتور، گەنجانو وەرزشه.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
