خوێندراوەتەوە: (555)

ناوەندی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) ڕایگەیاند، “لە (١٥ و ١٦ـی تشرینی دووەم) لە ناوەندی شاری سەردەشت و هەروەها لە هەرێمی بانەش تیمەكانی پڕۆفێشناڵی ئێمە چالاكی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا، چالاكییەكان بۆ یاد و تۆڵەی هەڤاڵمان دەرسیم بەهار بووە”.

یەرەكە لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت “لە سەردەشت تیمە پرۆفێشناڵەكەمان بە شێوەیەكی زۆر سەردەمی و شارەزا توانیویەتی لە ماوەیەكی كورتدا بنكە و بارەگایەكی سوپای پاسداران بە ئامانج بگرێت. لەم چالاكیەدا، فەرماندەی پایگاكە و پاسدارێك كوژراون و دوو پاسداری دیكەش برینداربوون”.

دەشڵێت “لە شاری بانە تیمێكی دیكەی هەڤاڵان بە چالاكیەك پلەدارێكی سوپایان سزا دا. هەردوو چالاكییەكە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەرسیم بەهار و بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هەڤاڵە هێژایەمان كراوە”.

هەروەها یەرەكە ئاماژەی بەوەكردووە “وەكوو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو هەر هێرشێك كە لە دژی ئێمە پێك بێت، وەڵامی پێویستمان بۆی دەبێت و لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، خۆمان و گەلەكەمان دەپارێزین و لەكات و شوێنی خۆی وەڵامی پێویست دەدەینەوە.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 157 📊 Click Here