خوێندراوەتەوە: (22.6K)


جێگر عەباس – چالاکوان

یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین بابەتەکان کە جێگای هەڵەستەو مشتومڕە لە هەرێمی کوردستان، بریتییە لە  دەستتێوەردانی حیزبی لە دامەزراندنی فەرمانبەران و بەڕێوەبردنی دامەزراوە حکومییەکان. ئێستا لە سایەی هەردوو حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆنی زەرد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە زۆنی سەوز و دەست تێوەردانیان لە دامەزراوە حکومیەکان شایستەیی و بەتوانایی پێوەری سەرەکی نییە لە دامەزراندن و هەڵبژاردنی فەرمانبەران، بەڵکو پەیوەندی حیزبایەتی و ناسیاوی و خزمایەتی پێوەری سەرەکی و کاریگەری تەواوی هەیە.

کاتێک دامەزراندن لەسەر بنەمای شایستەیی و بەتوانایی نەبێت، ئەنجامەکەی تەنها نادادپەروەری نییە بەڵکو خزمەتگوزارییەکانیش لاواز دەبن و دەمەزراوەکان پڕ دەبن لەکەسانی بێ ئەزموون و هیچ نەزان، چونکە کەسانی گونجاو شارەزا و بە توانا بێ بەش دەبن و مافیان دەخورێ ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی خەڵک دروست دەکات.

وە جگە لەوەش دەست تێوەردانی ئەم حیزبانە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە زەبری هێز و واستە مامۆستایان ناچار دەکرێن کەسە حیزبیەکان لە ناوەندە ئەکادیمیەکان وەربگیرێن و بە نمرەی باش دەربچوێندرێن و بکرێنە خاوەن بڕوانامەی ئەکادیمی بێ ئەوەی هیچ شارەزایی و توانایەکیان هەبێت و بگرە زۆربەیان هەر خوێندەواریشیان نیە. ئەوەش تەواوی ئەو کەسانەی کە بەتوانان و شارەزایی تەواویان هەیە و خاوەن بەهرەی بەهێزن تەواو بێ ئومێد دەبن و ووڵات بەجێ دەهێڵن و ڕوو لەدەرەوەی ووڵات دەکەن و دەربەدەر دەبن لەم هەرێمە و ژیانیان دەکەوێتە مەترسی. چونکە لەئەگەری مانەوەیان لەم هەرێمە خێر لەخۆ نەدیوە دەبێت واز لە تواناکانیان و بەهرەکانیان بهێنن چونکە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە و سەرۆکی ئەم حیزبانە لەبەر نەزانین و ناشارەزایی خۆیان کەسانی زیرەک و بەتوانایان ناوێت و تۆمەتیان دەخەنە پاڵ و سەرکوتیان دەکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 45 📊 Click Here