خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كە مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و حكومەت پابەندە بە دابینكردنی؛ ئاماژەی بەوەش كرد دواكەوتنی مووچە بۆ زیاتر لە 35 ڕۆژ بە مەبەست نییە، بەڵكو پەیوەستە بە فشارە داراییەكان و ڕێكخستنەوەی لەپێشینەی خەرجییە گشتییەكانی وڵات. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كە حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەكە، ڕێكاری توندی گرتووەتەبەر و سەرلەنوێ خەرجییەكانی وەبەرهێنانی داڕشتووەتەوە، جگە لە كەرتە گرنگەكانی وەك نەوت، غاز، كارەبا و تەندروستی. هەروەها ئاماژەی بە پێداچوونەوە بە خەرجییە كارگێڕییەكان، كەمكردنەوەی قەرز و بەهێزكردنی دیسپلینی دارایی كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دۆخە داراییە. سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2026، ناوبراو ڕوونیكردەوە كە تا ئێستا وڵات بودجەی نییە و لە ئەگەری پەسەندنەكردنیدا، خەرجییەكان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی و بە ڕێژەی یەك لەسەر دوازدەی خەرجییە كارا و ڕاستەقینەكانی ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبن. ڕاوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە، كە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە قەرزی درێژخایەن هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە بەردەوامانەی كە لەسەر دارایی گشتی و خەرجییەكانی دەوڵەت دروست بوون، تاوەكو بتوانرێت سەقامگیری دارایی بپارێزرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 2,073 📊 Click Here