خوێندراوەتەوە: (569)

وەزیری بەرگریی سعودیە جەختی لە بەهێزكردنی هەماهەنگی سەربازی و پشتگیریكردنی سەقامگیری عێراق كردەوە. خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، لە ڕیاز پێشوازی لە فەریق یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكیاندا، هەردوولا پەیوەندییە سەربازی و بەرگرییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دواین پێشهاتە هەرێمییەكانیان تاوتوێ كرد. وەزیری بەرگریی سعودیە دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی هاوشانی عێراق دەوەستێت و پشتگیری لە ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدانی دەكات. ئاماژەی بەوەش كرد كە عێراق “دراوسێیەكی ئازیزە” و جەختی لە قووڵی پەیوەندییە برایانەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە. هەروەها بن سەلمان باسی لە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی زانیارییەكان كرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و پاراستنی ئارامی ناوچەكە. ڕاشیگەیاند كە سعودیە لە پاڵپشتییەكانی بۆ عێراق بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق بەتەواوی دەستەبەر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 2,100 📊 Click Here