خوێندراوەتەوە: (275)

لەدرێژەی زنجیرە “سوپرایزەکانی” وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بۆ قوتابیانی پۆلی 12، ئەمجارەیان وەزارەت جۆرێکی بە بڕیارێکی تر قوتابیانی توشی شۆککرد، لەکاتێکدا هەموو فەرمانبەرو هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە دەزانێت ڕۆژژمێری حکومەت چی تێدایە و کەی پشووی فەرمیە، بەڵام لە وەزارەتی پەروەردەکار بەو ساڵنامەیە نەکراوە یان لێی بێ ئاگابوون.
ئەگەرچی یادی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ) یان یەکی موحەڕەم، ڕوداوێکی کت‌وپڕ نین‌و ساڵانە لەڕۆژژمێری فەرمیدا بەرەنگی سور دیاریکراوه کە پشووی فەرییە، کەچی بەرێوەبەرێتیەکی گەورەی وەزارەتی پەروەردە لە هەمان رۆژدا تاقیکردنەوەی بۆ وتابیانی پۆلی ١٢ ئامادەیی داناوە ، دوای ئەوەی خشتەی تاقیکردنەوەکان راگەیەنراوە و ئێستا قوتابیان لە گەرمەی خۆ ئامادەکردنن بۆئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون، وەزارەت بە ڕاگەیەنراوێک ئاشکرای کرد کە هەڵەیەکیان کردوە و تاقیکردنەوەی رۆژی ٢٥ ئاب بە هەڵە لە خشتەکە دانراوە و ئەو رۆژە لە هەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە.

به‌گوێره‌ى بڕیارە نوێیەکەی ئەمڕۆ 19ی ئاب، وەزارەت دەستیکردوە بەگۆڕینی خشتەکە بەشێوازێک تاقیکردنەوەی سێشەممە (25ی ئاب) خراوه‌ته ڕۆژی پێنجشەممە (27ی ئاب)و تاقیکردنەوەی پێنجشەممەش (27ی ئاب) وەک پاشکۆ، گوازرایەوە بۆ یەکشەممەی دواتر (30ی ئاب) کە ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەکان و کۆتایی تاقیکردنەوەکان لەبری ئەم هەفتەیە دەکەوێتە هەفتەی ئایندە کە ئەمەش رەنگە دوردۆنگی و شڵەژان لە دەرونی قوتابیان و پلانی کەس و کاریاندا دروست بکات.

ڕاگهیهنراوهكهى ئه‌مڕۆى په‌روه‌رده به‌ناوى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان‌و ساڵنامەی خوێندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەڵام وەک دەردەکەوێت گەورەترین کێشەیان لەگەڵ خودی ساڵنامەى حكومه‌تدایه، قوتابیانیش دەپرسن، ئەگەر وەزارەتێک نەتوانێت سەیری ڕۆژژمێرێکی ئاسایی بکات‌و تاقیکردنەوەیەک ڕێکبخات جێی سەرنج و تێرامانە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,358 📊 Click Here