خوێندراوەتەوە: (235)

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندوە کە حکومەتی عێراق تا ئێستا لەگەڵ داواکاریی
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەرکردنی پارتە
بەرهەڵستکارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەرێمی کوردستان ڕازی
نەبوە و لەبەرامبەر فشارە سیاسییەکانى ئێران خۆڕاگری کردوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەغدا تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ دەرکردن یان
گواستنەوەی پارتە بەرهەڵستکارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لە هەرێمی کوردستان نەداوە و ئەم بابەتە هێشتا لە ناو گفتوگۆکانی
نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە.

لە هەمان کاتدا، بڕیار وایە محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانى
ئێران، سبەی لە گەشتێکی فەرمی سەردانى بەغداد بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی
کۆببێتەوە و سەبارەت بە بابەتە ئەمنییەکان و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا گفتوگۆ
بکات.

هەندێک سەرچاوە ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانەی قاڵیباف بەدواداچون بۆ پرسی پارتە بەرهەڵستکارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و زیادکردنی فشار لەسەر حکومەتی عێراق دەزانن، بۆ ئەوەی بڕیارێکی
دیاریکراو لەم بارەیەوە بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە مانگەکانی ڕابردودا
فشارەکانی ئێران بۆ سنوردارکردنی چاڵاکییەکانی پارتە بەرهەڵستکارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان زیادیانکرد، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی فەرمی لەسەر ڕێککەوتنی بەغدا بۆ دەرکردنی
ئەم پارتانە بڵاونەکراوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 2,011 📊 Click Here