خوێندراوەتەوە: (79)

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەفەرمی
هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزەی راگەیاند و دەڵێت، لەئێستادا قۆناغێکی نوێ لەسوریا
هاتوەتە ئاراوە.

مەزڵوم عەبدی لەوتارێکدا لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند،”
ئەمڕۆ لە رۆژێکی مێژوییداین و لاپەڕەیەکی نوێ و گرنگ لە مێژوی دەوڵەتی سوریا
بەناونیشانی ( ئاشتی و سەقامگیری و بونیادناەدوەی نیشتیمان ) هەڵدەدەینەوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، لەسەرەتای پێکهێنانی هێزەکانی هەسەدەوە شەڕڤانەکان
بەرپرسیارێتییەکەی گەورەیان لەئەستۆگرت، کە لەیەکێک لە قورسترین قۆناغەکانی سوریا
بوو، کە توانییان ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکەکانی سوریا لەدەستی بەعس و
تیرۆریستانی داعش دەربهێنن، لەو شەڕانەشدا شەڕڤانان ژیانی خۆیان کرد بە قوربانی و
هەزاران کەسیان لەپێناو منداڵانی سوریا شەهیدبون.

عەبدی وتیشی،” لەئێستادا دۆخەکە گۆڕاوەو قۆناغێکی نوێ بەناونیشانی
ئاشتی و بونیادنای سوریایەکت نوێ هاتوەتە ئاراوە، دوای رێککەوتنەکەشمان لەگەڵ
سەرۆکی سوریا و کۆتاییهێنان بە پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەچوارچێوەی
چەند لیوایەکی سوپای سوریا، لێرەوە کۆتاییهانی ئەرکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و
هەڵوەشاندنەوەی وەک هێزێکی سەربەخۆی سەربازی رادەگەیەنین”.

بەوتەی مەزڵوم عەبدی، مافی خوێندن بە زمانی کوردی یەکێکە لە گرنگترین ئەو
مافانەی دەیان ساڵە گەلی کورد تێکۆشانی بۆ دەکات.

هاوکات بەگوێرەی سەرچاوەکانی ، حکوومەتی سوریا پۆستی سەرۆکی کەیسی کاروباری کوردی لە سەرۆکایەتیی سوریا بۆ مەزڵوم عەبدی پێشنیارکردوەو حکومەت لەسەر بەشداریکردنی عەبدی لە تیمی سەرۆکایەتیدا پێداگریکردوە.

هەروەها دیمەشق تەواوبونی پرۆسەی یەکگرتنەوە دەبەستێتەوە بە قبوڵکردنی عەبدی لەو پۆستەی بۆی پێشنیازکراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 1,920 📊 Click Here