نێرى گواستیەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک و چوار کرێکار کەوتونەتە نێو چاڵێک و ئەندازیارەکە گیانیلەدەستدا و کرێکارەکانیش بریندار بوون. وتیشى “لەئێستادا دۆخى تەندروستیی چوار کرێکارە بریندارەکە جێگیرە”. ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە، تەمەنی 31 ساڵە، ناوی محەممەد ئەحمەد و خەڵکی قەزای دەربەندیخانە. سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان، نێرى ڕایگەیاند، یەکێک لە کرێکارەکان رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە و سێ کرێکارەکەى دیکەش لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
