خوێندراوەتەوە: (97)

لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژوو بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت كۆ دەكرێتەوە. ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ی ڕاگەیاند: لە ئەنجوومەن زیاتر لە 30 واژوو بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت كۆ كراوەتەوە. ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایشیگەیاند: بەو پێیەش كە كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت لە بەرژەوەندیی خەڵكە، منیش واژووم لەسەر داواكە كردووە. ئەو وتیشی: واژووی سەر داواكارییەكە ئەگەر بگاتە سەروو 50 واژوو ئەو كات ڕێكارەكانی وەك هەر داوایەكی دیكە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران جێبەجێ دەكرێت. بەپێی زانیارییەكان، ئیبتیسام هیلالی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران واژووی ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ ئەو مەبەستە كۆ دەكاتەوە. لەو بارەوە ناوبراو ڕایگەیاند: دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم واژووانەوە كە بە مەبەستی خستنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی داهاتووەوە كۆ كراونەتەوە، داوای دەركردنی بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت لە سەرۆكوەزیران و وەزارەتی ناوخۆ بكەین. بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی نوێنەران “لە یاسای پاسپۆرتدا بە دەق هاتووە كە بەهای ڕەسمی دەركردنی پاسپۆرتی ئاسایی و ئەلیكترۆنیی 25 هەزار دینارە، ئەم تێچووەی ئێستا كە دەگاتە 91 هەزار دینار كارێكی ناپەسەند و پێچەوانەی یاسای پاسپۆرتە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 1,714 📊 Click Here