خوێندراوەتەوە: (85)

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، چوار پاسەوانی بانکی مەڵکەندی
لەسەر هەڵسوکەوتی نا مرۆڤانە بەرامبەر خانەنشینان ڕاگیراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،”
ئەمڕۆ چەند پاسەوانێکی سەر بەلیوای بەرگری وفریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی
بە شێوەیەکی ناپیشەیی هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر بەو خانەنشینانە دەکەن کە
بۆ وەرگرتنی موچەکانیان سەردانی بانکەکەیان کردبوو “.

ئەوەشیخستەڕوو،” لەسەر راسپاردە و فەرمانی قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە دەزگای ئاسایشی هەرێمی راسپارد بە هاوبەشی لەگەل لیوای بەرگری و فریاکەوتن
بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و بەدواداچون بۆ روداوەکە “.

دەزگای ئاسایش وتیشی، لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون
و بەپێی دیسیپلین و رێکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

دەزگای ئاسایش دەشڵێت،” هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویست
دڵنیا دەکەینەوە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان روبەڕوی سزای یاسایی دەکرێنەوە
بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاوڵاتییانمان
چاوپۆشی ناکەین “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 16 Today: 86 📊 Click Here