خوێندراوەتەوە: (1.0K)

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، تاوتوێی دوورخستنەوەی کیمبەرلی جێلفۆیل، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە یۆنان دەکەن، بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە ڕەفتاری نەشیاو و نایاسایی. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ترامپ و ڕوبیۆ بە توندی لەو تۆمەتانە تووڕەن کە ئاڕاستەی جێلفۆیل کراون و، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا و دوای پشووی کۆلۆمبۆس، بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسیەوە بدەن. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕوبیۆ بە تایبەتی نیگەران بووە، بەو پێیەی هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئەسینای کردبوو و باڵیۆز جێلفۆیل لە زۆربەی چالاکییەکانیدا ئامادەیی هەبووە و بە گەرمی پێشوازی لێکردووە. رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زنجیرە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە جێلفۆیل تێوەگلاوە لە ڕەفتاری گوماناوی، لەوانە هۆشداریدان و هەڕەشەکردن لە بەرپرسێکی یۆنانی، وەرگرتنی دیاری و ئیمتیازی نەشیاو، لەگەڵ بەڵێندان بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی لەناو ئیدارەی ئەمریکادا. لەبەرانبەردا، جێلفۆیل خۆی لە لێدوانی ڕاستەوخۆ بەدوور گرتووە، بەڵام پارێزەرەکەی سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و هاوکات ئاماژەی پشتگیری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەسینا کرد بۆ ناوبراو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 497 📊 Click Here