خوێندراوەتەوە: (1.1K)

دوای نزیكەی دوو ساڵ لە پێكنەهێنانی كابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “ئەگەر هەیە لەم پایزەدا حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت”. دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و تائێستا کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكنەهێنراوە. لە نوێترین لێدوانیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە لەم پایزەدا حكومەت پێكبهێنرێت. تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و گەشبینیی خۆی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان نیشان دا. لە بەشێکی تری وتەكانیدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و وتی “بوونی ئەم هاوپەیمانێتییە مەرج نییە بە واتای بەشداریکردنی نەوەی نوێ بێت لە حکومەتدا، بەڵکو ئەوان سەرپشکن لە بڕیاردان بۆ بەشداریکردن یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 186 📊 Click Here