وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی و سەرۆک وەزیرانی عێراق
چەندین جار دوپاتیان کردوەتەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زامنکراوە و
پابەندن بە ناردنی لە کاتی خۆیدا.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا
بۆ میدیای پارتی ئاماژەی بەوەکردوە،” حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی
خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردوە؛ چ لە دۆسیەی نەوت، چ لە داهاتی نانەوتی و رادەستکردنی
120 ملیار دینارەکە، هەروەها سەرجەم پابەندییە تەکنیکییەکانی دیکەش کە وەزارەتی
دارایی داوای کردبون جێبەجێ کراون، بۆیە هیچ کێشەیەک لەسەر موچە نییە، ناکۆکییەکەمان
لەسەر موچە نییە و بەوهیوایەش هیچ گرفتێکیشی بۆ دروست نابێت “.
لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە، پێشەوا هەورامانی وتیشی،” دیسان غەدرێکی دیکە کراوە؛ پشکی هەرێم
لەبری 14.4%ی کۆی گشتی بودجە بە رێژەی 12% دیاریکراوە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین کە
پشکی هەرێم بەپێی ئەو سەرژمێرییە دیاری بکرێت کە حکومەتی فیدراڵ خۆی سەرپەرشتیی
کردوە و ئەنجامی داوە”.
وتەبێژی حکومەت باسی
لەوەشکرد،” پێش ئەوەی پڕۆژەیاساکە لە ناو پەرلەماندا بۆمان بدورن، پێویستە
هەمومان وەک کورد بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین،
دەبێت تەواوی فراکسیۆن و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق یەکدەست بن بۆ
پاراستنی مافی خەڵکی کوردستان، تاوەکوو وەک ساڵانی رابردوو لێنەیەت کە بە
ناڕەحەتییەکی زۆردا تێپەڕین و پشکێکی زۆری هەرێم خورا و دەست بۆ موچەی فەرمانبەران
برا “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
