خوێندراوەتەوە: (1.1K)

دەزگای خێرخوازیی بەخشین هەڵمەتێكی بەپەلەی مرۆیی بۆ فریاكەوتنی لێقەوماوان ڕاگەیاند و لەو میانەیەدا لە یەكەم هەنگاویدا 20 ملیۆنی بەسەر ماڵە زیانلێكەوتووەكاندا دابەش كرد. شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی شەپۆلێكی باران شاری هەولێری بەتایبەت گرتەوە و بووە هۆی لافاو و زیانی ماددی لێ كەوتەوە، دەزگای خێرخوازیی بەخشین هەڵمەتێكی بەپەلەی بۆ بەهاناوەچوونی ماددیی زیانلێكەوتووان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆش، سەرۆكی دەزگاكە و ئەندامانی نووسینگەی هەولێر وەك هەنگاوی سەرەتایی چەند ماڵێكی زیانلێكەوتوویان بەسەر كردەوە و بۆ هەر ماڵێك بڕی 200 هەزار دینار هاوكارییان كردن. لەوبارەوە سەرۆكی دەزگای بەخشین ڕایگەیاند: داوا لە خێرخوازان دەكەین هاوكارمان بن بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 241 Today: 1,638 📊 Click Here