ـ كهنداڵ جودى:
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) په‌یامێك ئاراسته‌ى توركیا دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تورکیا دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی بۆ سوریا بگێڕێت”، بەرپرسێکی باڵای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ى ه‌وه ده‌ڵێت، “ئەو سیستەمەی کە دەتوانێت یەکێتیی سوریا بپارێزێت لامەرکەزییە، بۆیە ئێمە کاردەکەین بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی گشتیی کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان‌و حکومەتی سوریاش ئامادەبن”.
جاندا محه‌مه‌د جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مه‌سه‌ده)، هەڵسەنگاندنی گرنگی بۆ سەبارەت بەکارو پڕۆژەی مه‌سه‌ده بۆ سوریا لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسو گرنگی ڕۆڵی تورکیا‌و سیستەمی لامەرکەزی کرد.
جاندا باسی لەوەشکرد، دوای ڕوخانی ڕژێم، پرۆسەیەکی زۆر گرنگ‌و مێژویی بۆ مەسەدەو هەموو سوریا دەستیپێکرد، ئه‌و ده‌ڵێت، “دوای ڕوخانی ڕژێم‌و هاتنی حکومەتی نوێ، ئەو دیموکراسییەی ئێمە هیوامان بۆ دەخواست، هێشتا لەسوریا بەدینەهاتوە”.
بهبڕواى جاندا، “هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوه، ده‌سته‌ى تەحریر شام، چەندین هەنگاوی تاکلایەنەی ناوە دوای هاتنی بۆ سوریا، دەسەڵات، وەک ئەوەی پێی دەوترێت دیالۆگی نیشتمانی، ڕاگەیاندنی حکومەتی کاتی‌و ڕاگەیاندنی دەستور، هەموو هێزە سیاسیی‌و کۆمەڵایەتییەکانی سوریا لەم هەوڵانە دورخرانەوە”.
جاندا محه‌مه‌د هاوسه‌رۆكى مه‌سه‌ده له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ڕایگەیاند، “کار بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی سوریا دەکەین، هەروەها زۆر گرنگە حکومەتی سوریا‌و هەموو لایەنەکانی دیكه‌ى سوریاش بەشداریی تێدابكه‌ن”.
ئه‌وه‌شى وت، “لەم کۆنگرەیەدا پێویستە ئەنجومەنی دامەزرێنەر ڕابگەیەندرێتو بابەتی گرنگی وەک دەستور تاووتوێبکرێتو بابەتەکانی پەیوەست بەپرۆسەی کاتیی تاووتوێبکرێن”.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ، هاوسه‌رۆكى مه‌سه‌ده، “ئێمه هاوپەیمانییەکی سوریاینو زۆرێک لەهێزو کەسایەتییە ناسیۆنالیستەکانی سوریاش لەچوارچێوەی مەسەدهدا جێگەی خۆیان گرتوه، پڕۆژەی مەسەدە چیتر تەنها بۆ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا نییە، بەڵکو بۆ هەموو سوریایە، پێشتریش ڕژێمی بەعس ڕێگەی نەدەدا لەپارێزگاکانی دیكه‌ى سوریا کاربکەین، به‌ڵام هه‌ر توانییمان لەسوریاشدا کاربکەین”.
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، “سەرەڕای ئەمەش ئێمە کارێکی زۆرمان کرد دوای ڕوخانی ڕژێمەکە، دەرفەتی زیاتر لەبەردەمماندا کرایەوە ئەمڕۆ نوسینگەمان لەدیمەشق‌و پارێزگاکانی دیکەی سوریا هه‌یه‌و دانوستان لەنێوان ئێمەو هێزو کەسایەتییەکانی دیکەی سوریادا بەڕێوەدەچێت”.
وه‌كو جاندا باسی لێوه‌كرد، “لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، زۆرێک لەهێزە سیاسییەکانی سوریا ڕویان لەمەسەدە کردوه، چونکە مەترسیی پرۆسەکەو واقیعی پڕۆژەی مەسەدەیان بینی، کە بۆ تەواوی خاکی سوریایە”.
هاوسەرۆکی مەسەدە ڕاشیگەیاند، “دوای ئەوەی حکومەتی ئێستا هەموو هێزە نیشتمانی‌و سیاسییەکانی بەدەرکردوە، پێویستە هاوپەیمانییەک لەگەڵ مەسەدەو هێزە نیشتمانییەکانی تر پێکبهێننو لەڕێگەی ئەم هاوپەیمانییەوە فشاربخەنەسەر حکومەتی ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ سیاسەتی خۆیی‌و ڕێگریی لەکارنامەی نەوت”.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:”لەلایەکی دیکەوە پڕۆژەکانی دیکەمان بریتین لەگفتوگۆکردن لەسەر سیستمی ئیداریی لەسوریا، واتە جێبەجێکردنی لامەرکەزییەت، لەهەمانکاتدا کە بنەما سەرەکییەکانی ناو دەستور دەبێ چی بن، ئەمە کارنامەی ئێمەیە، لەهەموی گرنگتر كاركردن بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی گشتییە کە تێیدا هەموو پێکهاتەکانی سوریا‌و حکومەتی دیمه‌شقیش ئامادەییان هه‌بێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان سەرنجی بۆ ئەو سیستمە لامەرکەزییە ڕاکێشا کە لەسوریا داواى جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت، ئه‌و وتى، “بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ ڕژێمی بەعس سیستەمێکی مەرکەزی لەسوریا جێبەجێکرد، لەئەنجامیشدا چەندین ململانێی قووڵ‌و مەترسیداری لێکەوتەوە، هۆکارێک بۆ ئەمەش ئەوەبوو کە ئەو سیستەمەی جێبەجێکرا تاکلایەنەبوو، لەئەنجامدا شۆڕشێک لەساڵی 2011 دەستیپێکرد، لەسوریادا چەندین نەتەوەو ئایین هەیە، بۆیە ڕاستترینیان سیستەمی بەڕێوەبردنی سوریایه بهسیستەمێکی لامەرکەزیی، لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە دەتوانین یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزین‌و هەموو کێشەکان چارەسەربکەین، نەک تەنها مه‌سه‌ده، زۆرێک لەهێزە نیشتمانییەکانی دیکەو کەسایەتییە سورییەکانیش داوای لامەرکەزیی دەکەن”.
هاوسەرۆکی مەسەدە جاندا سەرنجی بۆ ڕۆڵی تورکیا لەچارەسەرکردنی قەیرانی سوریا ڕاکێشا‌و جه‌ختیكرده‌وه، “ناتوانرێت ڕۆڵی تورکیا لەسوریا بشاردرێتەوە، به‌داخه‌وه لەسەرەتای قەیرانی سوریاوە ڕۆڵی تورکیا نەرێنی بوەو زۆرێک لەناوچەکانی سوریاشی داگیرکردوە، لەم پڕۆسە نوێیەدا هیوادارین پەیوەندییەکی ڕاستەقینە لەنێوان دەوڵەتی سوریا‌و تورکیادا هەبێت لەسەر بنەمای دەستوەردان نەکردنو بەرژەوەندیی هاوبەش”.
ئه‌وه‌شى وت، “لەڕاستیدا ئەگەر دەوڵەتی تورکیا ئارەزوی پێشکەشکردنی هاوکاریی ئەرێنی بۆ گەلی سوریا هەبێت، ئه‌گه‌رچى تا ئەمڕۆش تورکیا ئەو ڕۆڵەی نەگێڕاوە، به‌ڵام هیوادارین تورکیا گۆڕانکاریی لەسیاسەتەکەیدا بکات، چ لەسەر ئاستی دەرەوەو چ لەسەر ئاستی ناوخۆ”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.