خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كادیرێكى دیارى پارتى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن لهعهلى حه‌مه‌ساڵح دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “وه‌ڵاهى له‌هه‌موو شوێنێك به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێم”، ده‌شڵێت، “بۆ چه‌ند شوێن به‌دواتا هاتم به‌ڵام نه‌متوانى بتبینمو بتكوژم، به‌ڵام به‌خوا به‌خوا وازت لێناهێنم”.

كادیرێكى دیارى پارتى كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به(ئه‌بو چیچۆ) ناسراوه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاوكردوه‌ته‌وه، سه‌ربارى جوێندان‌و سوكایهتىو تهشهیرێكى زۆر ده‌ڵێت، “كاتێك هاتیه زاخۆ من گه‌یشتمه ئهوێو تۆ چویته دهۆك، گه‌یشتمه دهۆكیش تۆ ئه‌وێت به‌جێهێشتبوو، چویته شیلادزێ،
كوناو كون بۆ هه‌موو جێگه‌یه‌ك لێت ده‌گه‌ڕێم”.

له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌بو چیچۆ ده‌مانچه‌یه‌كى ڕه‌نگ زه‌ردى ئاڵتونى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌ڵێت، “من چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م وه‌ره بۆ قه‌زاى باتیفا، به‌خوا به‌خوا قه‌زاكه ده‌كه‌مه گۆڕستانت”.

سه‌ربارى بڵاوبونه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆییهكهو هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌سه‌رۆكى حزبێكى هه‌رێم تائێستا هیچ لایهنو دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمیى ئه‌م وڵاته هه‌ڵوێستى ڕانه‌گه‌یاندوه، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ى یاسا، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن، تاوانه‌و سزاى یاسایى خۆى هه‌یه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 399 📊 Click Here