خوێندراوەتەوە: (849)

بەرەی گەل ڕایگەیاند،” سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە وتارێكی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەشەقڵاوە بە ڕونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لەڕۆژی 22ی ئاب بەتۆپ و تانك پەلەماری لالەزاریاندا لەشاری سلێمانی.

بەرەی گەل لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردوە،” ئەو کەسانەی هێرشیانکردەسەر لالەزار چەندین کەسیان شەهید و بریندارکرد و سەرۆکی قەوارەی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەسیان دەستگیرکرد، جگە لەوێرانکردنی چەندین باڵەخانە و تاڵان‌کردنی، گوژمەیەک پارەی یانەی نەورۆزیشیان بەتاڵان برد “.

بەرەی گەل لەڕاگەیەندراوێكدا دەشڵێت،” ئەم دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕوداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوەو یاسا سەروەربێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,310 📊 Click Here