خوێندراوەتەوە: (1.7K)

یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، دوو كاندیدى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندییان بهیهكێتیهوه كردوه‌و وازهێنانیان لهڕهوتهكه ڕاگه‌یاندوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئاشكرایده‌كات، ئه‌و كاندیده دورخراونه‌ته‌وه دواى ئه‌وه‌ى زانراوه به‌نیازن بچنه ناو یه‌كێتیه‌وه.

میدیای فەرمی یەكێتیی بڵاویكردەوە، دوو كاندیدی ڕەوتی هەڵوێست پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی (222)ی یەكێتیی ڕاگەیاندوه‌و چونەتە ناو ئه‌و حزبه‌وه، ئەو دوو كاندیدەی هەڵوێست كە میدیای یەكێتی وێنەی بڵاوكردونەتەوە بریتین لهیاساناس (رێباز شەهید عەبدوڵڵا) كاندیدی ژمارەی (11)ی لیستی (225)ی هەڵوێست لەبازنەی سلێمانی‌و مونیرە عەبدوڵڵا بەرزنجی كاندیدی ژمارەی (16)ی لیستی (225)ی هەڵوێست لەبازنەی سلێمانی.

له‌وباره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست لهفهیسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، “بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی‌و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بەیەکێتیی، ڕەوتی هەڵوێست، ئه‌و دوو کاندیده‌ى دورخستوه‌ته‌وه”.

بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “یەکێتیی بەپارەی قاچاخیو دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە”.

ڕۆژى 11ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامده‌درێت، 9ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان‌و 11ى مانگیش هه‌ڵبژاردنى گشتیى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق بهههرێمى كوردستانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 179 Today: 1,608 📊 Click Here