خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دەستەی سەرۆكایەتی
دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان (لە هەولێر) بەنوسراوی فەرمی داوای تەواوی
وردەکارییەکانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار لە دەزگای ئاسایشی
هەرێم دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی
دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان لە هەولێر نوسراوێكی ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوە
ئاسایشی هەرێمی كوردستان كردوەو ئاماژەی بەوەکردوە،” گشت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە تۆمەتباران
(لاهور شێخ جەنگی ، برایان ویڵسن، دڵشاد عەبدوڵا حەمە، شەرام رەفیق، پۆڵاد جەنگی
بورهان و هاوڕێكانی )مان بۆ بنێرن بۆ كاری پێویست “.

هاوکات، بورهان
رەشید گوڵە سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە،”
داواكردنی دەستوەردانی تەمیزی، لە كەیسی شێخ لاهور و هاوڕێكانی و داواكردنی مەلەفی
كێشەكە لەلایەن دادگای تەمیزەوە لەسەر داوای ئێمە بوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 179 Today: 1,608 📊 Click Here