خوێندراوەتەوە: (1.5K)

په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری دیارى باكورى كوردستان، له‌باشوره‌وه خۆى گه‌یانده ڕۆژئاوا‌و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامبدات.

به‌وته‌ى په‌یامنێرى ، بڕیاروایه بایدەمیر سەردانی ژمارەیەک پارت‌و ڕێکخراوی مەدەنیو دەستەو ناوەندە کوردییەکانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بکات.

كهنداڵ له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ، “عوسمان بایده‌میر سه‌ره‌تا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئهنجامدهداتو كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كه‌ن”.

سه‌ردانه‌كه‌ى بایده‌میر بۆ ڕۆژئاواى كوردستان دواى سه‌ردانێكى بۆ هه‌رێمى كوردستان دێت كه چه‌ند ڕۆژێك له‌هه‌ولێر مایه‌وه‌و زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییهكانیشى به‌سه‌ركرده‌و چه‌ند كۆبونهوهیهكیشى ئه‌نجامدا.

زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه په‌یامێك له‌باشوره‌وه لهههگبهكهى بایده‌میردا هه‌بێت بۆ سه‌ر مێزى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 179 Today: 1,608 📊 Click Here