ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توکریا ڕایگەیاند کە
تورکیا قۆناغێکی نوێی دەستپێکردووە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی پەیوەست
بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئەردۆغان هەروەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا
ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، مۆڵەتی پێبدرێت
لە پەرلەماندا قسە بکات.
ئەردۆغان ئاشکرای کرد کە هەفتەی ڕابردوو وتووێژێکی بنیاتنەرانەی
لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (DEM Partî)ی لایەنگری کورد ئەنجامداوە، کە پێشنیاریان
کردووە ئۆجەلان بەشداری لە گفتوگۆکانی لیژنەیەکی پەرلەمانیدا بکات کە لەسەر پرسی چەکدانانی
پەکەکە کار دەکات.
ئەردۆغان لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان
جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا ئێستا لە قۆناغێکی چارەنووسسازدایە بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی
بێ تیرۆر.
هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە بەشداری لەم دەستپێشخەرییەدا
بکەن، جەختی لە گرنگی گوێگرتن لە هەموو دەنگ و بۆچوونەکان کردەوە بەبێ دوورخستنەوە،
تەنانەت ئەگەر دژیش بن، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
