خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دۆزینەوەی دێرینترین پەرستگە لەباشوری کوردستان لەدەشتی بازیان ئاشكرادهكرێتو دڵشاد زاموای خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دکتۆرا لهشوێنەوارناسیدا، ده‌ڵێت، “کانی شایی کاروانسەرای کولتور‌و شارستانییە دێرینەکانی زاگرۆس‌و میزۆپۆتامیایە، مێژوی ژیان‌و ئاوەدانی لەوێ حەوت هەزار ساڵ زیاترە”.

دڵشاد زاموای نوسیویهتى، “پیرۆزبایی لەهاوڕێیانی ئازیزمان لەتیمی زانکۆی کۆیمبراو بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی دەکەین بۆ دۆزینەوە گرنگەکەیان، ئەم تیمە گەنجە زیاتر لەدەیەیەکە لەگردی کانی شایی بازیان کنەوپشکنین دەکەن”.

ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، “کانی شایی کاروانسەرای کولتور‌و شارستانییە دێرینەکانی زاگرۆس‌و میزۆپۆتامیایە، مێژوی ژیان‌و ئاوەدانی لەوێ حەوت هەزار ساڵ زیاترە”.

ئاشكراشیكردوه، “وەرزی ئەمساڵ دۆزینەوەی “تەلاری پەرستگەیەک”ی پێنج هەزارساڵەی دەرخست، پەرستگه‌کە هاوسەردەمی پەرستگە دێرینەکانی سۆمەرییەکانە، ئەمەش ئەوە دەردەخات گەلانی زاگرۆس لەباکورو سۆمەرییەکانیش لەباشوری میزۆپۆتامیا لەیەک سەردەمدا خاوەنی شارستانی‌و پەرستگەبون”.

به‌وته‌ى د. دڵشاد، “وردە وردە پڕوپاگەندەی سیاسی ـ ئاینی سۆمەری ڕونتر دەبێتەوە، کە گەلانی زاگرۆسیان بەخراپەکارو بەربەری، لەشێوەی دێوی خومبابا زاگرۆسییەکانیان وێنادەکردو خۆیان بەگلگامێشو پاڵەوان وێنا دەکردو دێوەکەیان دەکوشت، ئێستا کنەوپشکنینەکان لەزاگرۆس ئەوە دەردەخەن، کە ئێرە قەراغو لێواری شارستانی نەبوە، بەڵکو بەشێکبوە لەکرۆکەکەی”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 1,752 📊 Click Here