شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی بە
هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تۆمەتبار دەکات و دەڵێت،” یەکێتى نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانى
هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عیراق “.
شاندی دانوستانکاری پارتی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” لەگەڵ
ئەوەى پارتى بە جیاوازییەکى زۆرەوە هێزى یەکەم بوە لەڕوى کورسى و دەنگەوە، لەسەر
فەرمانى مەسعود بارزانى، بە نەفەسێکى درێژ و بە دەست کراوەیی بۆ بەرژەوەندى هەرێمى
کوردستان ئەو پەڕى نەرمیمان نیشاندا و زۆر زیاتر لە شایستەى دەنگ و
کورسیەکانى یەکێتى ئامادەى رێککەوتن بوین بۆ دڵنیاییدان بە یەکێتى “.
ئەوەشیخستەڕوو،”
هەم لە دیدگاى هاوبەش و هەم لە بەشدارى بەڕێوەبردندا پارتی ئامادەیی رێککەوتنى
نیشاندا بە شێوەیەک کە بەشدارییەکى
هاوسەنگ لە سەرۆکایەتیەکان لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بکرێت بە جۆرێک کە (
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و جێگرى سەرۆکى هەرێم و جێگرى سەرۆکى حکومەت لاى یەکێتى
نیشتمانى کوردستان بن ) هەروەها لە کۆى 22 وەزیرى حکومەتى هەرێم کە کابینە پێکدەهێنن، پێشنیارى پارتى وا بوە
کە پێکهاتەکان بە دوو وەزیر بەشدارى
کابینە بن و (هەشت بۆ نۆ) وەزارەت لاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بن کە تیایدا
وەزارەتى گرنگى بوارى(سەربازى، ئابورى وداراییى و، خزمەتگوزارى) تێدایە “.
شاندەکەی
پارتی راشیگەیاندوە، لە چوارچێوەی کۆبونەوەکاندا دەرکەوت کە یەکێتى
نایەتە پێش بۆ رێککەوتن تا ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق و
چەندین جاریش لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوە لە بەرژەوەندى هەرێمدا نیە و پارتى
ئەوە بە پەسەند نازانێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
