خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاشكرایكرد، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی ئاسایی‌و به‌بێ گرفت بەردەوامەو ڕێژەی بەشداریکردنی هێزە ئەمنییەکانیش لەهەولێر تاوەکو کاتژمێر 11 گەیشتوەتە 50%.

نەبەرد عومەر بەرپرسی ئۆفیسی هەرێم لهكۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق بهڕۆژنامەوانی وت، “تاکاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا لەئاستێکی زۆرباشدا بوەو هیچ کێشەیەک ڕوینەداوەو هێزە ئەمنییەکانیش بەشێوەیەکی زۆرباش بەشداریی لەپرۆسەکەدا دەکەن”.

ئه‌وه‌شى وت، “لەسنوری پارێزگای هەولێر 111 هەزار دەنگدەری تایبەت هەیە، تاوه‌كو كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ، 50%ى هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لەدەنگدان کردوە، 958 وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەیە، لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان تەنها چوار وێستگەی گرفتی هونەری هەبوو، بەڵام کێشەکان چارەسەرکراون”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، “تا کاتژمێر 11 هیچ کێشەیەک لەدەنگدانی تایبەتدا ڕوینەداوەو هەموو کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچنو پرۆسەکە بەردەوامە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 1,112 📊 Click Here