سه‌ربارى ئه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زینداندایه‌و به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى نه‌كرد، هاوژینهكهشى ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیى به‌شداریى بكات‌و له‌ڕێگه‌ى ه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرادهكاتو چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌شه حه‌مه چاوشین هاوژینى لاهور شێخ جه‌نگى بهچاوهڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى ى ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ نهمتوانیى ده‌نگبده‌م، به‌هۆى فه‌وتانى كارتى دهنگدانهكهم له‌ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زار-دا”.
وتیشى، “بۆ ده‌نگدان وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كى دیكه‌ى ههرێمو عێراق پێویستم به‌كارتى ده‌نگدانى كۆمسیۆن بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچكام له‌و پێویستیانه‌ى پێویستن بۆ ده‌نگدان ئێمه نه‌مان ماوه‌و فه‌وتاون”.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان، گه‌شه حه‌مه چاوشین ڕونیكرده‌وه، “دوو هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توشى كۆرۆنا ببوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌ندروستیى باشه‌و خراپ نییه”.
ئه‌وه‌شى وت، “لاهور شێخ جه‌نگى تكا له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌په‌رۆشه‌وه به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكهنو هیچ هاوڵاتیه‌كى ئه‌م هه‌رێمه بیر لهنهچون بۆ ده‌نگدان نه‌كاته‌وه، ئه‌و زۆر ئاواته‌خواز بوو بیتوانیایه به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى بكردایه‌و هانى هاوڵاتیانى بدایه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانیى ده‌نگبدات”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
