خوێندراوەتەوە: (1.1K)

دواى هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌نجێكى شارۆچكه‌ى خورماتوو له‌لایه‌ن سه‌ربازێكى عێراقیه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى به‌رزكردبوه‌وه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هاتهدهنگو په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، ڕاشیدهگهیهنێت، “بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین”.

وەزارەتی پێشمەرگە لهڕاگهیهنراوێكدا ڕایگه‌یاندوه، “بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی ڕەفتارە ناشرینەکانی ئەو چەند سەربازەی سوپای عێراقی دەکەین کە لەدوزخورماتوو هێرشیانکردەسەر گەنجێکی کورد، تەنها لەبەرئەوەی، ئاڵای کوردستانی هەڵگرتبوو”.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕونیكردوهتهوه، “ئەو ڕوداوە پێشێلکردنێکی ڕونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، ئاڵای کوردستان نیشانەی ناسنامەو شانازی کوردستانە کە به‌گوێره‌ى دەستور، دانی پێدانراوە لەعێراقی فیدراڵی دیموکراتیدا، هیچ کەسێک نابێت بەهۆی هەڵگرتنییەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژیی‌و دەستدرێژیی”.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هۆشداریى به‌لایه‌نه ئه‌منیى‌و سه‌ربازییه‌كانى سنوره‌كه دهداتو ده‌ڵێت، “داوا لەلایەنی یاسایی‌و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەکەین کە بەخێرایی هەنگاوبنێن‌و لێپرسینەوەیەکی جدی بکەن لەسەر ئەو ڕوداوەو بەرپرسیارانی ئەو کردەوەیە بدرێنە دادگا‌و ڕێگریی بکرێت لەدوبارەبونەوەی، چونكه خزمەت بەئاشتیو پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە ناکات”.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌ربازێكى سوپاى عێراق له‌شارۆچكه‌ى خورماتوو له‌سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێرشیانكرده‌سه‌ر گه‌نجێكى كورد به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى به‌رزكردبوه‌وه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,092 📊 Click Here