نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سودانی فەرمانی كردوە سبەینێش لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بكرێتە پشوو وەك كارئاسانی بۆ كۆمسیۆن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەفەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سبەینێ کرایە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکە بەمەبەستی کار ئاسانییە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانە بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان، هەروەها تەواوکردنی چۆڵکردنی ئەو قوتابخانانەی کە وەک ناوەندی دەنگدان بەکاردەهێنران.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژە كراوەتەوە پشوو و بڕیارە سبەی دەوامی فەرمی لەهەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
