کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا کاتژمێر چواری ئێوارە لە 173 بنکەی جیا جیا، دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئاماژەی بەوەکردوە، لەکاتی دەنگداندا پێویستە دەنگدەر جگە لەکارتی دەنگدان، ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت، هەروەها کە نابێت وەرەقەی دەنگدان بنوشتێتەوە و هیچ پەڵەیەکی پێوە بێت.
هاوکات کۆمسیۆن باسی لەوەشکردوە، تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن کە ژمارەیان 173 بنکەیە و کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر شەشی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان لە سەرجەم بنکەکان کۆتایی دێت و کاتەکەشی درێژ ناکرێتەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
