خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەدوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، پرۆسەكە بەسەركەوتویی ئەنجامدراو خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەركی نیشتیمانی خۆیان بەجێگەیاند.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا ڕایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرکەوتویی کۆتایی هات. پیرۆزبایی لەخەڵکی عێراق بەگشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەم و سوپاسییان دەکەم کە بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کرد و ماف و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ کرد.

هەروەها لەپەیامەكەیدا هاتوە، سوپاسی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان لەئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکاتبۆ سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و ڕۆڵی بەرپرسیارانەیان لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن.

مەسرور بارزانی پەیامێكیش ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات و دەڵێت، هیوادارم بەئەمانەتەوە، ڕێز لەدەنگی دەنگدەران بگیرێت. هەروەها ئەو نوێنەرانەی متمانەی دەنگدەران بەدەست دەهێنن ، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و داکۆکی لەمافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی گشت هاوڵاتییانی عێراق بکەن .

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەئومێدەوارە سەردەمێکی نوێ لەعێراقی فیدراڵ و دیموکرات بۆ بەدیهێنانی هەموو مافە ڕەواکانی دەست پێ بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,444 📊 Click Here