خوێندراوەتەوە: (1.2K)

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەچونی سەرکەوتوانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق، سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، دەشڵێت” پیرۆزبایی لە
هەموو عێراقییەکان و بە تایبەتیش لە هاوڵاتییانی کوردستان دەکەم “.

قوباد تاڵەبانی،
سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا
دەڵێت،” سوپاسی ئەو بەشدارییە بەرچاوەی خەڵکی کوردستان دەکەم،
سوپاس و پیرۆزباییەکی تایبەتیش بۆ هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە
بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عێراقدا بەهێزتر کرد “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی
کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە یەکێتی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو
توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی “.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد،” یەکێتی ئەم متمانەیەی
خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕیش لەسەر هەموو مافە دەستورییەکانی خەڵکی
کوردستان دەکەین “.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,606 📊 Click Here