سەرەڕای دژایەتیی سەختی دۆناڵد ترەمپ بەڵام زوهران مەمدانی، وەك سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك هەڵبژێردرا كە بە پایتەختی ئابووریی جیهان ناو دەبرێت.
مەمدانی لە ئەمریكا لەدایك نەبووە بەڵكو كۆچبەرێكی ئۆگەندییە و لە یەكەم وتاریشیدا هێرشی كردە سەر ترەمپ، بەهۆی ئەوەش كە ناوبراو لەلایەكەوە مسوڵمانە و لە لایەكی دیكەوە چەپە و سەر بە دیموكراتەكانە و هاوكات پەنابەرە، پێشبینی دەكرێت لە داهاتوودا بەریەكەوتنی توندی لەگەڵ كۆماری و ڕاستڕەوەكان بۆ دروست ببێت.
