خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەكان دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت نزیکەى 40 هەزار دەنگ بووە، ئەوەش بە ڕاى چاودێران پەیوەندیی بەو فشارە زۆرانەى حزبەکانى دەسەڵاتەوە هەیە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان. بەپێی ئەنجامە نافەرمییەكانی دەنگدانی تایبەت كە بڵاو كراونەتەوە، نزیكەی 40 هەزار دەنگی پووچەڵ لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە. بەپێی ئامارەكان، لە هەولێر 13 هەزار و 465 دەنگ و، لە سلێمانی و هەڵەبجە 19 هەزار و 645 دەنگ و، لە دهۆكیش 5 هەزار و 406 دەنگی پووچەڵ هەبوون. رۆژى 9ى 11ى 2025 پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لەسەدا 82 بووە. پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە دەنگدانی نزیكەی 96%، بەرزترین ئاستی ڕێژەی بەشدارییان تۆماركرد. لایخۆشیەوە عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆی ملیۆنێك و 313 هەزار كەس كە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەبووە، یەك ملیۆن و 104 هەزار و 816 كەس دەنگیان داوە. هەروەها نەبەرد عومەر لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆن ڕایگەیاند: لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لە كۆی 276 هەزار و 613 كەس كە مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، 271 هەزار و 269 كەس دەنگیان داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 317 📊 Click Here