خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کوردانی بەغدا لەساڵی 2003وە خەباتێکی درێژخایەن بۆ بەدەستهێنانی
نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەنجامدەدەن کە ڕەنگدانەوەی بون‌و کاریگەریی خۆیانە لەپایتەختى
عێراقدا، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به‌هۆی ئاسته‌نگه سیاسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردندا، وایکردوه
ئه‌و ئامانجه ڕه‌وایە به‌دینه‌یه‌ت.

لهدهستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزیهكهیدا، بافڵ
تاڵه‌بانى وتى، “هێزمان لەبەغدایە”.

هەنگاوە سەرەکییەکەى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سهنگو هێزى كورد بۆ
به‌غدا مێژوهكهى، له‌دواى كۆچى دوایى تاڵه‌بانى، تەنها ساڵێک لەمەوبەر بوو كاتێك
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان کردنەوەی نوسینگەی مه‌كته‌بى سیاسی خۆى لەبەغدا ڕاگه‌یاند.

نزار ئامێدى یه‌ك له‌و كاره‌كته‌ره سیاسییانه‌ى یه‌كێتیه
بهبڕواى چاودێران كه توانیویه‌تى نوێنهرایهتییهكى قووڵى كورد‌و یه‌كێتیى به‌رجه‌سته
بكات له‌به‌غداو به‌ده‌ستهێنانى ته‌نها كورسییه‌كه‌ى كوردیش (نوێنه‌رى یه‌كێتیى)
گه‌واهى ئه‌و ڕاستیه ده‌دات كه كورد لێره‌وه ده‌توانێت خه‌باته‌كه‌ى له‌دڵى عێراق
(به‌غدا)دا په‌ره پێبدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه بهى وت،
“بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆو چاودێریی وردی نزار ئامێدی، هەڵمەتی یەکێتیی نیشتمانى
کوردستان لەبەغدا بەشێوەیەکی پیشەییو سیستماتیک به‌ڕێوه‌چوو، کە کاری مەیدانی بێدەنگ
لەگەڵ دیدگای قووڵی سیاسی تێکەڵکرد، ئەو هەوڵانەش گەیشتە لوتکە،بە دەستەبەرکردنی
کورسییەکی پەرلەمانی شایستە بۆ کوردانی بەغدا لەچوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو
گەشەپێدان به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سودانى”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ده‌كات، “نزار ئامێدی
تەنها سەرپەرشتیاری گشتیی نەبوو؛ به‌ڵكو ئەو عەقڵە بوو کە چاودێریی هەموو وردەکارییەکی
دەکرد، ڕێبەرێك بوو بۆ هەموو هەنگاوێک، هێزی بزوێنەر بوو کە وزەکانی لەژێر ئاڵای یەکێتیدا
یەکخست، بەمشێوەیە ئەزمون سەلماندویەتی کە دیدگایەکی دڵسۆزانە، کاتێک وەرگێڕدرێتەسەر
کردەی ڕێکخراوو بەدواداچونی جددی، ئەنجامێک بەدەستدەهێنێت کە مێژوو دەنوسێتەوەو پێگه‌ى
كورد له‌به‌غدا به‌هێز ده‌كات”.

لاى خۆیشیه‌وه ئایات ئەدهەم كاندیده دەرچوەکەی یەکێتیی
لەبەغدا ئه‌و ڕاستیه‌ى نه‌شارده‌وه، به‌هه‌وڵى بافڵ تاڵه‌بانى‌و نزار ئامێدى توانیویه‌تى
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌كو ئه‌و وتى، “یەکەمجارە لەمێژودا کورد لەبەغدا
کورسی به‌ده‌ستبهێنێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,156 📊 Click Here