ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەكی دیكەی بڵاوکردەوەو ئاشكرایكرد، كە دوو ملیار دینار بوەو دەشلێت، بەراورد بەهەفتەكانی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی ڕابردوی بڵاوكردەوەو دەڵێت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 08-11-2025 تاوەکو ئەمڕۆ 14-11-2025، دوو ملیار‌و 693 ملیۆن و 653 هەزارو 975 دینار بوە.
بەگوێرەی هەمان ماڵپەڕ، داهاتی پێشوی سنورەکە لە 01-11-2025 تاوەکو 07-11-2025، 9 ملیار‌و 755 ملیۆن و 62 هەزارو 495 دینار بوە، بەو پێیەش زیاتر لە 74% کەمیکردوە.
بەگوێرەی شەفافیەت داهاتی سنورەکە 25 ملیار و 284 ملیۆن و 911 هەزارو 226 دینار بوە.
داهاتی مانگانەی سنورەکە لە 25ـی مانگی 9 بۆ 25ـی مانگی 10 زیاتر لە 73 ملیار دینار بوە، هەروەها داهاتی ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە13 ملیار دینارە.
داهاتەکان نانەوتین و لەرێگەی 6 گەنجینە لەسلێمانی، گەرمیان، vAاپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
