خوێندراوەتەوە: (1.1K)

.
هاوپەیمانی عه‌زم ئاشكرایكرد، لەناو لیست و لایەنە براوەكانی هەڵبژاردندا پۆستی سەرۆك كۆمار یەكێكە لەو پۆستانەی مشتومڕی دروست كردوەو دەڵێت، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار مافی پێكهاته‌ی كورده‌و نابنه به‌شێك له‌و قه‌یرانانه‌ی له‌وڵات ڕودەدات.

محه‌مه‌د ده‌حام، سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌كان ئاشكرایكردوه، پێشنیازكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، چونكه ئه‌و پۆسته پشكی جێگیركراوی پێكهاته‌ی كورده‌و هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت ئه‌و نه‌ریته سیاسییه ده‌ستكاری بكات.

ده‌حام ئاماژەی به‌وه‌شداوه، قسه‌كردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهاته‌یه‌كی دیكه ده‌بێته هۆی دروستبونی ناهاوسه‌نگی سیاسی كه له‌ساڵی 2003ـه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه وه‌ك هاوپه‌یمانی عه‌زم نابنه به‌شێك له‌و قه‌یرانانه‌ی ڕوبه‌ڕوی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌رگا به‌ڕوی ناكۆكیی نوێ له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كان ده‌كاته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانزەی یانزە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو بەگوێرەی زانیارییەكانیش پێشبینی دەكرێت پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی و دیاریكردنی پۆستەكان بكەوێتە ساڵی تازەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 229 Today: 703 📊 Click Here