خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان باران بەردەوام دەبێت و ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە هەیە.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عێراق لەلكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” بەگوێرەی دواین پێشبینییەکان ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوی لەپارێزگاکانی عێراق کردوە سبەینێ کۆتایی دێت و لەکوردستان باران تاوەکوو سبەینێ بەردەوام دەبێت”.

عامر جابری دەشڵێت،” کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ لەڕۆژئاوای عێراقەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی وڵات دەست پێدەکات، بەڵام ئەمشەو ئەگەری بارانی بەلێزمەو هەورە بروسکە لەهەندێک ناوچە و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان هەیە.

هاوکات کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت باران بەردەوام بێت و لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر ببارێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 252 Today: 1,397 📊 Click Here