هەسەدە ئاشكرایكرد، هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشقیان لەڕۆژهەڵاتی ڕەققە تێکشکاندوەو وهڵامێكى توندیان داونهتهوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردوەتەوەو ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر ب حکومەتی دیمەشق لەمیحوەری غانم عەلی لەدەوروبەری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە، هێرشێکی نوێیان کردوەتە سەر هێزەکانیان ک تێیدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورسیان بەکارهێناوە، بەبێ هیچ ڕەچاوکردنێکی سەلامەتیی هاوڵاتییانی مەدەنی و سەقامگیریی ناوچەکە.
هەسەدە دەشڵێت، هێزەکانمان بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و تواناوە، بەسەرکەوتویی هێرشەکانیان تێکشکاندوە، هاوکات ل ئەنجامی پێکدادانەکاندا سێ کەس بریندار بون و گروپەکەش قوربانی داوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە هۆشداری داوە کە وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوەو ڕایگەیاند، وەڵامی هێزەکانمان هاوتای هێرشەکان بوو، بەڵام بەپابەندبونی تەواوەوە بە ددانبەخۆداگرتن و ڕێگریکردن لەهەر جۆرە فراوانبونێکی شەڕەکە.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، كەبە ڕونی ڕایدەگەیەنین لەبەرانبەر هێرش و ئاژاوەگێڕییە دوبارەکاندا دەستەوەستان ناوەستین و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر بۆ پاراستنی ناوچەکانمان، هێزەکانمان و گەلەکەمان لەهەر هەڕەشەیەک.
باسی لەوەشکردوە ئەم ڕەفتارە بێباکانەیە، ئەو گروپە چەکدارانە ناوچەکە بەرەوە گرژیی زیاتر ڕادەکێشێت و هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدات.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەکەدا داوا لەو لایەنانەی پشتیوانیی ئەم گروپانە دەکەن، کۆنترۆڵییان بکەن و کۆتایی بەکردەوە نابەرپرسیارانەکانیان بهێنن، چونکە ئەوان هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لەتەواوی ناوچەکەدا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
