خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌مساڵدا 67 ملیۆن و 37 هه‌زارو 400 لیتر نه‌وتی سپیان له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردوه‌و دەڵێت، هەر بەرمیلێك بە 104 هەزار دینار دراوەتە هاوڵاتیان.

وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان لەخشتەیەكدا بڕی ئەو نەوتەی ئاشكراكردوە كە لەمساڵدا دابەشیكردوە، كەتێیدا هاتوە له‌هه‌ولێر 21 ملیۆن و 132 هه‌زار لیتر، له‌سۆران حه‌وت ملیۆن و 186 هه‌زار و 400 لیتر، له‌سلێمانی 27 ملیۆن و 373 هه‌زار لیتر، له‌هه‌ڵه‌بجه چوار ملیۆن و 951 هه‌زار لیتر، له‌دهۆك پێنج ملیۆن و 163 هه‌زار و 400 لیتر، له‌زاخۆ ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 600 لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه.

لەخشتەكەشدا ئەوەش ڕونكراوەتەوە كەبڕی پێویست 217 ملیۆن و 944 هه‌زار و 600 لیتره بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م خێزانه‌كان به‌رمیلێك نه‌وتیان له‌م وه‌رزه‌دا پێبدرێت.

هاوكات، بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیاكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆیی دەدرێتە حكومەتی هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە لەوەرزی زستاندا حكومەتی هەرێم بۆ هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت بە 104 هەزار دینار دەداتە هاوڵاتیان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,233 📊 Click Here